پەیامی سەرۆکی گشتی هودا پار بۆ بەرنامەی مەولود لە دیاربەکر

زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار کە بەشداری لە بەرنامەی مەولود لە دیاربەکر کردبوو لە هەژمارەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاو کردەوە و سڵاوی بۆ بەرخۆدان نارد.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار لە هەژمارەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی راگەیاند کە بەشداری لە بەرنامەی مەولودی پێغەمبەر کردووە کە لە لایەن وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر بە تەوەری "رێبەری بەرخۆدان حەزرەتی موحەممەد" رێکخراوە.
یاپجیئۆغلو وتی، "لەگەڵ برایان کە لە ٣ کیشوەرەوە هاتوون بەشداریمان لە بەرنامەی مەولودی پێغەمبەر کردووە کە لە دیاربەکر بە تەوەری رێبەری بەرخۆدانی حەزرەتی موحەممەد رێکخراوە. ئیسلام، تەسلیمیەتە بۆ خودا. رەتکردنی هەموو ئیلاهە ساختەکان و خۆڕاگری لە دژی نەمروود و فیرعەونەکانی سەردەمە. سەلات و سەلام لە رابەری بەرخۆدان بێت، سڵاو لەوانە بێت کە عیزەت هەڵدەگرن. سڵاو لە هەزاران کەس بێت کە بۆ پشتیوانی لەوان لە مەیدانەکانن."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
محەمەد گۆکتاش سەرۆکی فەخری وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر وتی، "هێندەی غەززە لە دڵتاندا بەنرخە، ئێوەش لای خوا و پێغەمبەریش بەنرخن."
مەروان ئەبو راس پەرلەمانتاری حەماس و سەرۆکی ئەنجومەنی یەکێتی جیهانی زانایانی فەلەستین لە میانەی بەشداری لە بەرنامەی مەولودی پێغەمبەر وتی، "خوشک و برایان! مزگەوتی ئەقسا چاوەڕوانی ئێوەیە، ئەقسا بانگێشتتان دەکات. ئەم جەوارەی لێرە کۆبوونەوەتە لە مزگەوتی ئەقساش کۆببەن. مزگەوتی ئەقسا چاوەڕوانی ئێوەیە."
بەرنامەکانی مەولودی پێغەمبەر کە لە لایەن وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە دیاربەکر رێکخراوە بە خوێندنی پەیامی مەولود بەردەوامە.